بارانێکی لەسەرخۆ و بەردەوام دەبارێت

شەوی رابردوو و تاوەکو ئێستاش چەمچەماڵ سەلامەتە

964+

فەرهاد حەسەن

ئەو شەپۆلە بارانەی لە دوێنێوە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە، چەمچەماڵ لێی سەلامەتە، بەقسەی بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای، تەنانەت بچووکترین حاڵەتیش بەهۆی باران بارینەوە لە چەمچەماڵ رووینەداوە.

رۆژی 9.12.2025، بەهۆی ئەو لافاوەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دروست بوو، جگە لە گیان لەدەستدانی دوو هاوڵاتی زەرەرو زیانێکی زۆر بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان و پڕۆژە خزمەتگوزاریی و فەرمانگە حکومییەکان کەوتبوو.

ئەیوب مەلاحەسەن، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێراو چەمچەماڵ بەوەکالەت، بە 964ـى وت، لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو یاخود رووداوێک کە چەمچەماڵ دروست رووینەداوە.

وتیشی “بەهۆی ئەوەی بارانەکە لەسەرخۆ دەبارێت وەکو ئەوەی رۆژانی رابردوو نییە بۆیە هیچ حاڵەتێک رووینەداوە و چەمچەماڵ سەلامەتە”.

چەمچەماڵ؛ رێگەی چوون بۆ چەرمۆ ستی بەربەست کراوە

چەمچەماڵ؛ رێگەی چوون بۆ چەرمۆ ستی بەربەست کراوە

لافاو جادەی چەمچەماڵی تێکداوە و بە سەرخۆشیش شۆفێری بكە...

لافاو جادەی چەمچەماڵی تێکداوە و بە سەرخۆشیش شۆفێری بكەیت دەستگیر دەكرێی