هەواڵەكان

لافاو جادەی چەمچەماڵی تێکداوە و بە سەرخۆشیش شۆفێری بكەیت دەستگیر دەكرێی

ژووری هەواڵ

تادێت کاریگەری لافاوەکەی چەمچەماڵ زیاتر دەردەکەوێت، ئەوەتا لە سەر رێگای سەرەکی چەمچەماڵ – سلێمانی، بەشێکی جادەکە تەپیوە و مەترسی دروستکردووە.

هەر شۆفێرێک بە سەرخۆشی بکەوێتە سەر رێگای کەرکوک – بەغدا، بە 500 هەزار دینار غەرامە دەکرێت، هەر ئەوەش نا، زیندانیی دەکرێت و مۆڵەتەکەشی لێ وەردەگیرێتەوە.

خێرخوازان بەهانای ئەو گەنجەوە چوون کە سەیارەکەی سووتا و تا ئێستا سێ ملیۆن دیناری بۆ کۆکراوەتەوە.

هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر سەبر و تاقەتێکی باشی هەیە و لەو قەرەباڵغی و جەنجاڵییەی پایتەختدا ژیانی بەبێ هۆڕن لێدان بەڕێدەکات.