بەربەستەکانیش توندوتۆڵ کران
رێڕەوەی لافاو لە قەزای رزگاری چارەسەرکرا و خرایە دەرەوەی شار
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەو رێڕەوەی لافاو کە رووی لە ناوەندی قەزای رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان کردبوو، چارەسەرکرا و خرایە دەرەوەی شار.
یەکێک لە رێڕەوەکانی لافاو لە قەزای رزگاری، بەتەنیشت بازاڕی قەزاکە تێدەپەڕی لەکاتی باران و لافاو گرفتی بۆ کاسبکاران و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان دروست دەکرد، ئەمڕۆ شەممە 27.12.2025 ئەو رێڕەوە گوازرایەوە بۆ دەرەوەی شار.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی قەزای رزگاری بە 964ـی وت، “لەدوای لافاوەکەی ئەم دواییە، ھەستمانکرد لەچەند جێگایەک بەربەستەکانی لافاو گرفتیان بۆ دروستبووە، ئەمڕۆ دەستمانکرد بە توندوتۆڵکردنی بەربەستەکانی لافاو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو رێڕەوانەی لافاو بەردەوام مەترسی بۆ دانیشتوانی قەزای رزگاری دروست دەکرد، بەناو شاردا تێدەپەڕی، ئەوەشمان چارەسەرکرد و گواستمانەوە بۆ دەرەوەی شار.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری