ئاگادارییەک لە قایمقامیەتی قەزای رزگارییەوە؛

دانیشتووانی رزگاری ئەوانەی لافاو زیانی پێگەیاندوون؛ سەردانی قایمقامیەت بکەن

شۆڕش قادری

دانیشتووانی قەزای رزگاری گەرمیان، ئەوانەی بەهۆی لافاوەوە زیانتان بەرکەوتووە، سەردانی قایمقامیەت بکەن.

قایمقامیەتی قەزای رزگاری لە گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی سنوورەکە دەڵێت، دانیشتووانی رزگاری و گوندنشینەکان و هەموو خاوەن دوکان و پڕۆژەکانی بازرگانی، ئەوانەی زەرەرمەند بوونە لە ئەنجامی بارانبارین و لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو سەردانمان بکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز رووی لە ناوچەکانی کوردستان کرد و جگە لە گەرمیان، لە چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش، لە ناحیەی لەیلانی کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکەش لافاو دروستبوو و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.