ئیتالیا

گڕكانێک لە ئەوروپا خەریكە بتەقێتەوە و هۆشداری دەدرێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیا و گڕکانناسی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، چیای ئیتنا لە دوورگەی سیسیلیای ئیتالیا، نیشانەکانی چالاکیی نوێبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، کە مادەی گەرم و بڕێکی کەمی خۆڵەمێشی لە کانییەکەی باکووری رۆژهەڵاتی خۆیەوە رشتووە.

پەیمانگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “دوێنێ هەینی (با) هەوری تەقینەوەکەی بەرەو باکووری رۆژهەڵات بردووە، راپۆرتەکانی کەوتنەخوارەوەی خۆڵەمێشی سووک لە شارۆچکەی تائۆرمینا لە کەنار دەریاکان و لە پیانۆ پرۆڤێنزانا، ناوچەیەک کە لێواری خلیسکێنەی تێدایە”.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “تەقینەوەی وردە وردە لە کانییەکەی کانکا نووڤاشدا بینراوە، کە مادەی گەرمکەرەوە چەند دە مەترێک لە سەرووی لێواری کانیەکەوە دەرهێنراوە”.

دەزگای پاراستنی مەدەنی ناوچەیی لە ئیتالیا، ئاستی ئاگادارکردنەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی بەرزکردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری زۆری لێشاوی لاڤا.

ئیتنا چالاکترین گڕکانی ئەوروپایە، بەرزییەکەی دەگاتە نزیکەی 3400 مەتر (1200 پێ)، ساڵانە چەند جارێک دەتەقێتەوە و لەژێر چاودێری بەردەوامدایە. بەرزی وردی زۆرجار لەگەڵ تەقینەوە و دروستبوونی کونەکان دەگۆڕێت، کە ناوچەی لوتکەکە دووبارە لە قاڵب دەدەنەوە.

ئایا دوای بومەلەرزە مەترسی گڕکان هەیە؟

ئایا دوای بومەلەرزە مەترسی گڕکان هەیە؟