یوسفی کەلەپوور

هەر بۆنەیەک هەبێت ئەو بەجلی کوردییەوە دەچێ

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە هەولێر و لە بۆنەکانی سەری ساڵ، پەیامنێری 964، هاوڵاتییەکی دۆزیوەتەوە کە بە یوسف کەلەپوور ناسراوە و دەڵێ، سێ بۆ چوار هەزار جلی کوردی هەیە و لە هەموو بۆنەیەک کە بۆی دەچێت بەو جلانەوە بەشداری دەکات.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێ، ئەوە وەسیەتی باب و باپیرانمانە و بۆ هەموو بۆنەیەک بە جلی تەواو کوردییەوە سەردانی فێستیڤاڵەکان و بۆنەکان دەکات.

ئەوانەی ئەو دەیپۆشن، زیاتر کوردەواری و دەستووری کۆنن، دەڵێ، کاتێک بەشداری کە بۆنەکان دەکات، خەڵک بەلایانەوە سەرنج راکێشە و وێنەی لەگەڵ دەگرن، بە تایبەت ئەو جیلەی نوێیەی کەمتر تێکەڵ بە کەلەپوور بوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا