دیمەنێکی بەفرەکەی بناری قەندیل... وێنە؛ ئەرشیفی 964
کەشناسی هۆشداریدا
دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو ساردە و تامی زستان دەدات
964+
ئەحمەد مستەفا
رۆژى شەممە 27.12.2025، تا رۆژی سێشەممەی ئایندە 30.12.2025، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفر و باران، هۆشداری دەدەین، کە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە هەست بە سەرمایەکی بەهێز دەکرێ.
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بەشی پێشبینی بێت، رۆژی شەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە و بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
سەرەتای شەپۆلەکە لە بەفربارین و نمەباران لەسەر ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان بەرزەکان دەستپێ دەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تری هەرێمی کوردستان.
لەبارەی ئاستی باران بارین، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، ئاستى باران بارين مامناوەندە، زۆرترین ماوەی دابارين (بەفر و باران) دەكەوێته رۆژى دووشەممه و رۆژی سێشەممە، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.
له كاتى دابارين، ئەگەری بەفربارین بە تێکەڵی لەگەڵ نمەباران هەیە بەتایبەت لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، هۆشداريمان بۆ زيادبوونى خيێراى با هەیە له رۆژی يەكشەممه و دووشەممه هەندێ كات دەگاته سەرووى 40 كیلۆمەتر له كاتژميێريكدا، كه هەست به سەرمايەكى زياتر دەكرێت.
لەگەڵ نزمبوونەوەى نزمترين پلەكانى گەرما، له ناوچه شاخاوييەكان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی، لەبارەی کۆتایی شەپۆلەکە بەڕێوەبەرایەتییە نووسیویەتی، لە دواى نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 30.12.2025، ئەم شەپۆلە کاریگەرییەکەی کۆتایی دێت، ئەوەش بە گوێرەی دواین تۆماری پێشبینییەکانی ئەمڕۆیان.