لوكاس ڤاسكێز: هێشتا لالیگا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵڵا

لوكاس ڤاسكێز یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید  ده‌ڵێت، نازناوی لالیگای ئیسپانیا هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ هێشتا له‌ مانگی ئادارین.

ڤاسكێز له‌ یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، كاتێك گۆڕانكاری پێكرا، زۆر تووڕه‌بوو، كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ كورسی یه‌ده‌گی دایه‌ به‌ر شه‌ق و پێله‌قه‌ و درێسی یه‌ده‌گیشی تێهه‌ڵدا و له‌ به‌ر خۆیه‌وه‌ هه‌ر پرته‌وبۆڵه‌ی بوو.

به‌ڵام دواتر له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای ئیسپانیا وتی، نازناوی لالیگای ئیسپانیا هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌، جاری زووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و ئێمه‌ هێشتا له‌ مانگی ئادارین.

ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال بێتیس یه‌كسان بوو، به‌مه‌ش 9 خاڵ كه‌وته‌ دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگ.