"ئەمساڵ لە پار باشترە"

جەژنی مەسیحییەکان سەرتاشخانەکانی قەرەباڵغ کردووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاتنی جەژنی مەسیحییەکان سەرتاشخانەکانی عەنکاوەی قەرەباڵغ کردووە و سەرتاشەکانیش بەپێی پلانی خۆیان هاوڵاتیان بەڕێدەکەن.

ئەمشەو نوێژی ئایینی قەداسەتی مەسیحی لە قەزای عەنكاوە ئەنجام دەدرێت شەقام و دوكان و ماڵەكان رازاونەتەوە بە گلۆپ و هاولاتیانی مەسیحیش لە سەرتاشخانەكان سەریان چاکدەکەن ئینجا بەشداری بۆنەکەیان دەکەن.

فاروق عیماد سەرتاشێکی عەنکاوەیە، بە 964 وت ، ئەمساڵ جیاوازی زۆرە لەگەڵ ساڵی پار و زۆرتر هاوڵاتیان روویان تێدەکەن.

وتیشی “لە كاتژمێر 11:00ـى بەیانیەوە تاوەکو كاتژمێر 1:00ـى شەو دەمێننەوە”.

محەمەد عەلی ماوەی چوار ساڵە لە عەنكاوە کاری سەرتاشی دەکات دەڵێت، ئەم هەفتەیە جموجۆل زۆرە و کاریان زیاتر بووە و مندال گەنج و گەورە دەچنەلایان بۆ خۆجوانکردن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

12 رۆژ دوای مەسیحییەکان ئەرمەنەکانی دهۆک جەژنی لەدایکب...

12 رۆژ دوای مەسیحییەکان ئەرمەنەکانی دهۆک جەژنی لەدایکبوونی مەسیح پیرۆز دەکەن

دانپێدانانی تۆمەتباری هێرشەکەی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک ب...

دانپێدانانی تۆمەتباری هێرشەکەی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک بڵاوکرایەوە