چاوەڕێ دەکرێ زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روو لە ئیدارەی سۆران بکەن

لە سۆران بەفرە و بۆ سەری ساڵیش جێگەی بەتاڵ نەماوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

بەفر ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆرانی داپۆشیوە و بۆ شەوی سەری سالیش جێگای بەتاڵ نەماوە.

هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری کراوە بۆ هاتنی گەشتیاران و بەفر بارینیش هۆکارە بۆ ئەوەی گەشتیارێکی زیاتر روو لە ناوچەکە بکات، تەواوی ڤێلا و خانووەکانی کۆڕەک، شنگلبانە، پڕژێ، حاجی ئۆمەران و خانووە فۆلکلۆریەکانی باڵەکایەتی بە کرێ گیراون و شوێنی بەتاڵ نەماوە بۆ مانەوەی شەو.

فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، بە 964ـی وت،”لە سنووری سۆران زیاتر لە چوار هەزار شوێنی مانەوەی شەوان هەیە و بەشی هەر زۆری شوێنەکان گیراون”.

وتیشی، وەک گەشتوگوزار چاودێری تەواوی شوێنەکان دەکەین و رێنماییان پێ دراوە، چاوەڕێ دەکەین لە هەفتەی پشووی سەری ساڵ زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روو لە ئیدارەی سۆران بکات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

فێستیڤاڵی بەفر لە سۆران ئەنجام دەدرێت

فێستیڤاڵی بەفر لە سۆران ئەنجام دەدرێت