ئەمڕۆی سلێمانی
بەفر ئەزمەڕی داپۆشیوە و ئۆتۆمبێلەكانیش سەركێشی دەكەن
964+
دیلان محەمەدجەزا
ئەمڕۆ چوارشەممە بەفرێكی زۆر لە شاخی ئەزمەڕ لە سنووری سلێمانی باریوە و كەشەكەی ساردە، هاوڵاتیانیش بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش بۆ سەر شاخەكە سەركەوتوون.
تیمی 964 خۆیان گەیاندە چیای هەڕووتە و دیمەكانیان تۆمار كردووە، كە دەردەكەوێت هەندێك ئۆتۆمبێلیش بۆ نمایش و رۆیشتن بەرەو بەرزایی شاخەكە هەوڵ دەدەن.
هاوڵاتییەكی سلێمانی بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، “جەوەكەی خۆشە و هاتووین ئەو خۆشییە ببینین.
سەبارەت بە نمایشی ئۆتۆمبێلەكانیش، ئەو هاوڵاتییە پێی وایە كە بۆ ئۆتۆمبێل مەترسیدارە ئەو جۆرە نمایشانە لە ناو بەفر و لەسەر شاخەكەدا بكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا