نابینایەکی هەولێر لەوپەڕی بەهێزیدا

مامۆستایە و خوێندکاری ماستەرە و کاری فرۆشتنی هەنگوینیش دەکات


عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

مامۆستایەک لە هەولێر لە تەمەنی 15 ساڵیدا چاوەکانی لەدەست دەدات بەڵال بەهۆی بەهێزی خۆیەوە لەئێستادا جگە لەوەی مامۆستایە، خەریکی خوێندن ماستەر و کاری فرۆشتنی هەنگوینیش دەکات.

عەبدولوەهاب عومەر، تەمەن 40 ساڵە بە 964 ی وت، ماوەیەکە وەکو کاری دووەمی دەستی داوەتە فرۆشتنی هەنگوین لەناو ماڵەکەی خۆیدا بۆ راییکردنی ئەم کارەشی سوود لە ئینتەرنێت و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا وەردەگرێت، لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە بسئاسانی دەتوانێت پارەسێتەوە.

ئەو دەڵێت لە تەمەنی 15 ساڵیەوە چاوەکانی لەدەستداوە بەڵام ئەوە نەبووەتە رێگر لەبەردەمیدا ئێسیاش جگە لەوەی فەرمانبەرە وەکو مامۆستا، خەریکی خوێندنی ماستەریشە لە بواری شەریعە.

دەشڵێت “زۆر پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستم و بۆ خوێندنەکەشم بەئاسانی دەتوانم کۆمپیوتەر و لابتۆپ بەکار بهێنم”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن