بۆ دوور بوون لە ئاگر

شەوان چاودێری بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت

964+

توانا نەقی

چەند جارێک ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتووەتەوە و زیانی زۆر بەر کاسباکاران کەوتووە، ئێستا ئەو رێکارانەی پێیان وتراوە شارەوانی بە بەردەوام چاودێری دەکات و دەبێت جێبەجێی بکەن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار، بەدواداچوون کرا بۆ بازاڕی لەنگەو پابەندبوونی کاسبکاران و دوکانداران به بردنە ژوورەوەی کەل و پەلەکانیان و هەڵنەواسینی پەردە.

پێشتر وەک رێکارێک پێیان وتراوە کەلوپەلەکانیان دەبێت ببەنە ژوورەوە و پەردەش هەڵنەواسن کە ئەوانە خوانەکردە ئەگەر ئاگر کەوتەوە هۆکارێکن بۆ تەشەنەسەندنی یان خودی ئاگرەکە.

رۆژی 8.4.2024 ئاگرێک لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بە هۆیەوە 41 دوکان بەتەواوی سووتان مانگێک پێش ئەو بەروارەش لەنگە سووتابوو بە زیانێکی زۆرەوە کە ئەو کات ئاماژە بەوەکرا 185 دوکان سووتاون و زیانی مادییان کردووە.

ئێشتا بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو حاڵەتانە نابێت هیچ دوکاندارێک پەردە بەکار نهێنێت و شەوانیش کەلوپەل لە دەرەوە بەجێنەهێڵن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سووتانی لەنگەی هەولێر دەک...

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سووتانی لەنگەی هەولێر دەکۆڵێتەوە