"ئیشەکەیان نایاسایی بووە"

ویستیان دەواجین دروست بکەن؛ دەستگیر کران

شۆڕش قادری

لە گوندی مۆکەبەـی سەربە پارێزگای سلێمانی، دوو هاوڵاتی ویستان دەواجین دروست بکەن، بەتۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیر کران، لە عەربەتیش دوو کەس لەسەر داربڕین گیران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر دوو هاوڵاتیان لە سنوری گوندی مۆکەبە بە تۆمەتی زیادەڕەوی و دروستکردنی کێڵگەی پەلەوەر (دەواجین) بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستگیر کردووە.

بە فەرمانی دادوەر کارکردن لەو شوێنە راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ دوو کەس لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی بازگەی عەربەتەوە دەستگیر کراون کە ژمارەیەک داری سروشتی بڕاوەیان بارکردبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا و رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوەش کراوەتەوە.