گرافیک: +964
رێژەی دەنگەکانیان ببینە
ئاسۆ رۆسته‌م بۆ رۆناڵدۆ: پیرۆزه برام تۆ باشترینی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
ئاسۆ رۆسته‌م هێرشبه‌ری كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی شوڕته، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ ده‌كات.
رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، كه ئێستا له یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی یاریی ده‌كات، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی له‌سه‌ر ئاستی فیدراسیۆنی رۆژئاوای ئاسیا و هه‌روه‌ها خولی سعوودیه‌ش به‌ده‌ستهێنا.
له راپرسی فیدراسیۆنی رۆژئاوای ئاسیا بۆ باشترین یاریزانی مانگی شوبات، ئاسۆ رۆسته‌م ركابه‌ری یه‌كه‌می كریستیانۆ بوو، به‌ڵام رۆناڵدۆ پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی 48%ی ده‌نگه‌كان، ئاسۆ رۆسته‌میش 45%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ئاسۆ رۆسته‌م له سۆشیال میدیای خۆی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی رۆناڵدۆ كرد و له ئینستاگرام نووسیویه‌تی، “پیرۆزه برام، تۆ هه‌موو كات باشترینی”.
رۆناڵدۆ مانگی رابردوو 8 گۆڵی بۆ یانه‌ی نه‌سڕ كرد، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی سعوودیه‌شی به‌ده‌ستهێنا.