“هێشتا شه‌قه‌كه‌ی ویڵ سمیس له‌ بناگوێی ده‌زرینگێته‌وه‌”

964+
پەرستۆ ساڵح

ئەکتەری جیهانی کریس رۆک لە یەکەمین ساڵیادی لێدانەکەی ویڵ سمیس، بە نمایشێک باس لە ئازارە لە بیرنەکراوەکەی دەکات.

لە نمایشێکی کۆمیدیدا بۆ تۆڕی نێتفلێکس کە لە 5ی ئاداردا بڵاوکرایەوە، کریس رۆک باس لەو شه‌قه‌زلەیە دەکات، کە بەر لە ساڵێک لەلایەن ویڵ سمیسەوە لە ئاهەنگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاین ئۆسکار لێیدرا.
رۆك جەختی لەوە کردووەتەوە، هێشتا شه‌قه‌كه‌ ئازاری دەدات و گوێی زرنگاوەتەوە و دەشڵێت “تەنیا لەبەرئەوە سەیری فیلمەکانی ویڵ سمیس دەکەم تا ببینم لێی دەدەن”.

کریس رۆک هۆکاری بێدەنگییەکەی لەو ماوەیەدا و نه‌بوونی کاردانەوەی بۆ پەروەردەی دایک و باوکی گەڕاندەوە، کە هەرگیز لە بەردەم سپیپێستەکاندا شەڕ نەکه‌ن، ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات، جەیدای هاوسەری ویڵ سمیس، زۆر بە زیادەوە ئازاری سمیسی داوە، كاتێك خیانه‌تی لێكردووه‌.

رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، کاتێک رۆک پێشکەشکاری دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بوو، هەرچەندە دواتر سمیس داوای لێبوردنی لە رۆک کرد، بەڵام بۆ ماوەی 10 ساڵ بەشداریکردنی لە خەڵاتی ئۆسکار قەدەغە کرا.