ڤیدیۆکانی بوون بە ترێند

مامۆستا کوردەکەی کەرکوک خەڵات کرا

شۆڕش قادری

ئەو مامۆستا کوردەی کەرکوک خەڵاتکرا کە لە رۆژی ئاڵای کوردستان بە حەماسەوە سرودی نیشتمانی بە قوتابییەکانی دەوتەوە.

17ـی ئەم مانگە و لە رۆژی ئاڵای کوردستان، لە قوتابخانەی خانزادی بنەڕەتی لە کەرکوک، مامۆستایەکی ژن بەناوی ئامەد محەمەد بە جلی کوردییەوە و بە حەماسێکی زۆرەوە سرودی نیشتمانی بە قوتابییەکانی وتەوە، دواتر ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە و بوون بە ترێند.

ئەمڕۆ د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە قوتابخانە و چەپکە گوڵی رێزلێنانی پێشکەشی مامۆستاکە و قوتابخانەکەی کرد.