دیوانییە

رووداوێکى قورسى هاتوچۆ 20 گیانلەدەستدان و بریندارى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی تەمومژێکی چڕ، رووداوێکی هاتوچۆی قورس لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی لە سنووری قەزای عەفەک لە پارێزگای دیوانیە روویدا.

شەش گیانلەدەستدان و 14 بریندارى لێکەوتووەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری “کیا” لە پەنای رێگاکەوە هاتووەتە ناو شەقامە سەرەکییەکە و کێشاویەتی بە بارهەڵگرێکدا، بەهۆی تەمومژیشەوە نزیکەی 10 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر، بەیەکیانداداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیاتر لە 20 کەس بوونەتە قوربانی (گیانلەدەستدان و برینداربوون)، خەڵکی ناوچەکە تەرمی 4 کەسیان دەرهێناوە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش خەریکی دەرهێنانی تەرمی 2 کەسی دیکەن کە لەناو ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکاندا گیریان خواردووە.

بەهۆی رووداوەکەوە رێگاکە بە تەواوی داخراوە، گرتە ڤیدیۆییەکان نیشانی دەدەن کە بەهۆی تەمومژەوە مەوداى بینین زۆر کەم بووە و ئۆتۆمبێلەکان بە سەختی تێکشکاون.

لە رووداوەکەى رێگاى (کەرکوک- بەغدا) ژمارەى گیانلەدەستد...

لە رووداوەکەى رێگاى (کەرکوک- بەغدا) ژمارەى گیانلەدەستدان بۆ شەش کەس بەرز بووەوە