رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی بووە

پیکابێک عەمودێکی کارەبای تەخت کرد و خۆیشی وەرگەڕا

شۆڕش قادری

لە زاخۆ پیکابێک عەمودێکی کارەبای تەخت کرد و خۆیشی وەرگەڕا، رووداوەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ، کاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.12.2025 لەسەر جادەی سەرەکی زاخۆ بۆ دهۆک، نزیک بەنزینخانەی شڤیار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا پیکاب بە رەنگی سپی لەژێر کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و خۆی بە ستوونێکی کارەبا و چەند هێمایەکی هاتوچۆدا کێشاوە و دواتر وەرگەڕاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام جگە لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکە زیانی ماددی زۆری پێگەیشتووە، عەمودەکە و هێماکانی هاتوچۆشی تەختی زەوی کردووە.