خواردنی وای هەیە جیلی تازە نازانێ چییە
تۆرکە و ساوەر بەتامی جاران؛ خواردنگەیەک بۆ خواردنی کۆنی کوردەواری
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
خواردنگەیەک لە هەولێر هەرچی خواردنی بەلەزەتی کوردەوارییە، لێیدەنێ و موشتەری تایبەتی خۆی هەیە، تۆركە و ساوەریش یەکێکە لە خواردنە کۆنە کوردەوارییەکان کە جیلی ئێستا نازانن چییە و هەندێک جار بۆ تاقیکردنەوە دەچن دەیخۆن.
یوسف فەوزی، شێفە دەستاوخۆشەکەی چێشتخانەی جەوهەر، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەیە لە ئەوروپاوە هاتووەتەوە لێرە تۆرکە و ساوەری خواردووە و وتوویەتی رێک تامی دەستاوەکەی دایکم دەدات”.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەفتانە بەپێی خشتەیەک خواردنەکانیان دروست دەکەن، جگە لە تۆركە و ساوەر، چەند خواردنێکی دیکەیان وەک كفتە و داندۆك و دۆلمە و قوڕاویش لا دەست دەکەوێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری