رۆژهەڵاتی كوردستان

چوار هاوڵاتی دەستبەسەر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەکانی هەژار توورەجی و رزگار خوانپایە، ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە لەو شارە لە دوو رۆژی رابردوودا گەیشتە چوار هاوڵاتی.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە دوو هاوڵاتی بە ناوەكانی هەژار توورەجی و رزگار خوانپایە، خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کران.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بۆ سەر ماڵەكانیان لە پیرانشار دەستبەسەر کراون.

رێكخراوەكە پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتیی دیکەشی بە ناوەکانی تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی بڵاوكردەوە، كە خەڵکی گوندی شێناوێ سەر بە پیرانشارن و ئەوانیش لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە دەستگیر كراون.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ دەڵێت، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان دژی ئەم هاوڵاتیانە لە بەردەستدا نییە.

كاسبكاران لە جۆگە ئاوەكەی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كور...

كاسبكاران لە جۆگە ئاوەكەی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان دوورخرانەوە