زیادەڕەویی بوون

“هۆکارەکانی دروستبوونی لافاو لە سەیرانگای چاوگ لابران”

964+

شۆڕش قادری

زیادەڕەوییەکانی سەیرانگای چاوگ لابران و گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێ، هەر ئەوانە هۆکاری دروستبوونی لافاو بوون و زیانیان بە سەیرانگاکە گەیاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، “دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی لافاوەوە، زیان بە سەیرانگای چاوگ گەیشتبوو و هۆکاری زیانەکەش زیادەڕەویی بوو بۆ سەر سەیرانگاکە، ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025 لەلایەن تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستکرا بەلابردنی زیادەڕەوییەکانی ئەو شوێنە”.

دڵنیاییشی داوەتە هاوڵاتیان و گەشتیاران و سەردانیکەران کە، لە هەر ناوچەیەکی گەشتیاری زیادەڕەوی کرابێتەسەر هەر شوێنێک، ئەوا لەڕێی یاساوە لادەبرێت.

شارەوانی هەڵەبجە سیاجی لەسەر دوو موڵکی شارەوانییەکەی ...

شارەوانی هەڵەبجە سیاجی لەسەر دوو موڵکی شارەوانییەکەی تێکدا

دارستانە سروشتییەکانی هەڵەبجە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر

دارستانە سروشتییەکانی هەڵەبجە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر