بازاڕ بازاڕی جلی کوردییە
964+
شۆڕش هەرکی — هەولێر
ئەگەرچی بەرزبوونەوەی دۆلار ، تەواوی پێداویستی و کاڵاکانی گرانکرد، بەڵام هیچ کاریگەريیەکی ئەوتۆی لەسەر جلی کوردی نەبووە.
لەگەڵ هاتنی بۆنەکانی ئادار و نەورۆز بازاری جلی کوردی پیاوان و ژنان جمەیان دێت لە کڕیاران.
مزەفەری کۆتاڵفرۆشە وتى: بازار جۆش و خرۆشێکی باشي پێوە دیارە، ئەو جلانەی لە نەورۆزيش زیاتر لەبەردەکرێن، جلی سووک و سادە و رەنگاورەنگن، بەتایبەتیش ئەمساڵ کراسی پولەکە و کریستاڵ داواکاری لەسەرە.
سەعدوڵا محەمەد، بەرگدووری پیاوانە، بە 964ی راگەیاند: نەورۆزی ئەمساڵ زۆرباشە، زیاتر گەنجان بۆ کڕینی جلی کوردی سەردانمان دەکەن، دۆلاريش هیچ کاریگەریەکی لەسەر خواستی جلی کوردی کەم نەکردۆتەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن