گەشتەكان وەستاون

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر: تا تەمومژ نەڕەوێتەوە گەشتەكان دەستپێناكەنەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی تەمومژ و ناجێگیریی كەشوهەوا، سەرجەم گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكە تا كاتێكی نادیار وەستاون.

ئەحمەد وشیار ئەمشەو دووشەممە 15.12.2025 بە 964ی راگەیاند، ئەمشەو گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر وەستاون، ئەمەش بەهۆی تەمومژێكی چڕ، كە هەولێری گرتووەتەوە و كەشوهەوا ناجێگیرە.

وتیشی، تا تەمومژ هەبێت گەشتەكان دەستپێناكەنەوە.

لە بارەی ژمارەی ئەو گەشتانەشی هەڵوەشاونەتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر وتی، جارێ دیار نییە چەند گەشتن.