هەواڵەکان

دوو زانیاری لە هاتوچۆی چەمچەماڵەوە هاتووە و هەولێریش خۆی دەڕازێنێتەوە

ژووری هەواڵ

هەواڵی گەرمی ئەمڕۆش وەک باقی رۆژەکانی تر هەر چەمچەماڵە، ئێمە ئەمڕۆ چاومان لەسەر رێگاوبان بوو.

ئەمە رۆژی سێیەمە 190 عومرەکاری کەرکوک لە فڕۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردووە و ناتوانن بێنەوە، دەڵێن کێشەکە ئەوەیە هەم کەشوهەوا خراپەو هەم فڕۆکەخانەی کەرکوک گەشتی شەوانی نییە.

ئەم چەند رۆژە هەر شوێنێکی هەولێر دەگریت رازێندراوەتەوەو گڵۆپی رەنگاو رەنگ و داری کریسمس لە زۆر شوێن داندراوە، بۆنەکەش نزیکبوونەوەی سەری ساڵە کە دوو هەفتەو شتێکی ماوە.

هەر وەکو ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژارنەکەی مانگی رابردووی وەک خۆی پەسەندکرد، کورسی هێزولایەنەکان زیادو کەمیان نەکرد.