هەواڵەکان

بوتڵێكی غازی ماڵان لە سلێمانی تەقییەوە و تاشە بەردێش لە رێگای سۆران دەکەوێتە خوارەوە

+964

ژووری  هەواڵ

خەڵكی گەڕەكی ئاوبەرەی سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە خەبەریان ببووەوە و وایانزانی كارێكی تیرۆریستی یان بوومەلەرزە روویداوە، بەڵام دواتر دەركەوت بوتڵی غازێك لە ماڵێك تەقیوەتەوە و هاوڵاتییەكیش بریندار بووە.

كڵاوی سیدارە كاتی خۆی تەنیا ئەفەندی و فەرمانبەر و مامۆستا و پیاوماقوڵ، هەروەها حاكم و ئەشرافی شار لەسەریان دەكرد، خەڵكی عەوام لەسەریان نەدەكرد و بۆ ئەوان نەبوو.

لە رێگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جاربەجار تاشەبەرد لە شاخەکان بەردەبنەوە و دەکەونە سەر رێگاکان، بەرگری شارستانی دەڵێت، بەهۆی بارانبارین و پڕۆژەکانەوەیە و داوایش لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە رانەگرن.

کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەردەوامە و زانکۆی سلێمانیش دوو شوێنی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە، یەکێکیان لەبەردەم کەمپە کۆنەکەی زانکۆیە لەناو شار و ئەوەی دیکەشیان لای سەرۆکایەتی زانکۆیە.