بارانەکەی ئەمجارە سەلامەت بوو
لە رانیه بهدواداچوون بۆ ئهو شوێنانه دهكات كه مهترسی دروستبوونى لافاویان لێدهكرێت
فەرهاد حەسەن
قائیمقامی قەزای رانیە لیژنەیەکی راسپاردووە کاربکەن بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو شوێنانە بەسەردەکەنەوە کە جێگەی گومان و مەترسین.
قایمقامییەت دەڵێت ئەو چەناڵەی ئاو کە بەدەوری شاری رانیەدا هەڵکەندرا بوو، ساڵانە پێویستی بە پاککردنەوە هەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاوم ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و تیمێک سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە.
باس لەوەدەکات، قائیمقام و شارەوانی و تیمەکانی شانەی قەیرانەکان و بەرگری شارستانی راپەڕین بەرلە دەستپێکی بارانبارین کۆبونەوە و ئامادەکاری تەواویان کرد بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی باران بارین لە پاککردنەوەی باراناوەکان و ئەو شوێنانەی ئاوییان تێدا کۆدەبێتەوە، دوای کارکردن بە وردی سەرەڕای بارینی رێژەیەکی باشی باران سەر و ماڵی هاوڵاتیان پارێزراو بوون و دوور بوون لە مەترسیەکانی لافاو.