سۆراغی 964: عەرەب نین

دوو سەرنشینەکەی رووداوی تونێلی پیرمام کوردن

964+

دەشتی عارف – هەولێر

بەپێی بەدواداچوونی 964، ئەو دوو سەرنشینەی لەناو تونێلی پیرمام، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون هەردووکیان کوردن و خەڵکی سنووری پارێزگای هەولێرن، ئەمەش دوای ئەوەی کە وا بڵاوکرایەوە کە ئەم دوو کەسە بە رەگەز عەرەب بن.

پەیامنێری 964 لە نزیک تونێلەکە قسەدەکات و لەسەرچاوە باوەڕپێکراوەکانیشەوە رەگەزی دوو سەرنشینەکەی پشتڕاستکردوەتەوە.

پێشتر شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندبوو، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئەلێنترا بووە و وەرگەڕاوە، بەهۆی ئەوەی سیستمی سوتەمەنییەکەی غاز بووە ئاگری گرتووە و هەر لەوێشدا سەرنشینەکان سووتاون دانەیەک لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام.

کامەران مەلا عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرمام بۆ 964 ئاشکرای کرد، ئەو دوو کەسە بران و یەکێکیان تەمەنی 18 ساڵ بووە بە برینداری گەیەندراوەتە لایان، بەڵام تەرمی براکەی دیکە نەگەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەی ئەوان.

بەهۆی رووداوەکەوە لە کاتژمێر 11:15ـەوە بۆ ماوەی 45 خولەک هاتووچۆ لە تونێلەکە وەستا بوو.

پێداچوونەوە : فەرهاد حەسەن

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بر...

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی رووی...

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی روویانداوە