"جلی ئەفغانیان لەبەردابووە"

ژمارەیەک چەکداری داعش موختاری گوندێکی پارێزگای سەڵاحدینیان بەدەسترێژی گولە کوشت

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی “ئەلبو دور” لەباشوری پارێزگای سەڵاحەدین و بەدەستڕێژی گولە موختاری گوندەکەیان کوشتووە.

یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت،” هێڕشەکە نزیک کاتژمێر 1:00ـی شەو بووە، ژمارەیەک چەکداری داعش وەک لەتۆماری کامێرای چاودێرییەوە دیارن جلی ئەفغانیان لەبەردایەو دزەیان کردووەتە نێو گوندەکەوە و بەدسترێژی گولە موختاری ئەو گوندە بەناوی ” فەخری ئەحمەد ساڵح” کوشتووەو پاشان ئەو چەکدارانە دیارنەماون و تا ئێستا نازانرێت لەکوی خۆیان حەشارداوە.

وتیشی، بەپێی زانیارییەکان ئەوەی کوژراوە موختاری گوندەکە بووە و لەساڵی2021 دا سێ کچ و کوڕێک و ھاوژینی ئەو موختارە لەھێرشێکی چەکداری داعشدا بۆ سەر ھەمان خێزان و گوند کوژراون و لەو ھێرشەی رابردوو تەنھا ئەم کەسە کە سەرۆک خێزانەکە بووە بەزیندووی ماوەتەوە لەگەڵ کوڕە بچوکەکەیدا و ئەمشەو دوبارە چەکداران ھێرشیان کردۆتە سەر گوندەکە و موختارەکەیان بەدەستڕێژی گولە کوشتووە و تەقەیان لەکوڕە بچوکەکەی موختارەکەش کردووە، بەڵام ھەڵھاتووە و توانیویەتی خۆی رزگار بکات لەدەستیان.

راشیگەیاند، هەر دوای رووداوەکە هێزەئەمنیەکانی پارێزگاکە لەو سنورەکە بڵاوەیان پێکراوەو بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە دەگەڕێن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ده‌نگۆى هێرشی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی ناحیه‌ى شوان ره‌ت...

ده‌نگۆى هێرشی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی ناحیه‌ى شوان ره‌تده‌كرێته‌وه‌