بەهۆی لافاوەكە

ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چەمچەماڵ زیانیان بەركەوتووە تۆمار دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هاتوچۆی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، بە نووسراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە لافاوەكەی چەمچەماڵ زیانی بەركەوتووە، سەردانیان بكەن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان و لە سبەی هەینی تا كۆتایی هەفتە لە هاتوچۆی چەمچەماڵ دادەنیشن و لیژنەیەك بۆ ئەم كارە پێكهێنراوە.
هاتوچۆی چەمچەماڵ وێنەی نووسراوەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە ئەمڕۆ 11.12.2025 لە قایمقامیەتی چەمچەماڵ بە واژۆی قایمقام دەرچووە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتووە.

هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنووری چەمچەماڵ  و دەوروبەری دەکەینەوە کە ئۆتۆمبیلەکانیان بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بووە، لیژنەیەک پێکهێنراوە، ئاماژە بە نووسراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دراوە، سبەینی رۆژی هەینی کاتژمێر نۆی بەیانی تا کۆتایی هەفتە لە هاتوچۆی چەمچەماڵ دادەنیشن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

نووسراوەكە و ئاگادارییەكەش باسی ئەوەی نەكردووە ئەو هاوڵاتییانە قەرەبوو دەكرێنەوە یان نا، تەنیا ئاماژە بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكان كراوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر لافاوێكی گەورە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشی گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و 12ی دیكەش بریندار بوون، هەروەها زیانی ماددی بە دەیان ئۆتۆمبێل و خانوو و ماركێتی هاوڵاتیان كەوت.

لافاوەکە؛ چووە ناو 500 ماڵ و 100 دوکان و دەیان ئۆتۆمبێلی ب...

لافاوەکە؛ چووە ناو 500 ماڵ و 100 دوکان و دەیان ئۆتۆمبێلی برد