تەمەنى 64 ساڵە
عومڕەکارێکی کورد لە شاری مهككه کۆچی دوایی کرد
وریا فەتاح
بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، عومرەکارێکى تەمەن 64 ساڵ، لە شارى مەککە کۆچى دواى کرد.
کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان بە 964ـى وت،”عومرەکارەکە ناوى “مەجید ئەحمەد”ـە و تەمەنى 64 ساڵە و ئەم بەرەبەیانییە لە شارى مەککە، کۆچى دوایى کردووە”.
وەک باسى دەکات، عومرەکارەکە خەڵکى شارى دهۆکە و بڕیاریشە هەر لە شارى مەککە بەخاک بسپێردرێت.
بەوتەى کاروان ستوونى، کەسوکارەکەى لەگەڵ کۆچکردوو هاوسەفەر بوون و پێشتریش لە کوردستان نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەى بۆ کراوە، بەڵام دواى گەیشتنى لە سعودیە لە شارى مەککە جەڵتەى دڵ لێى داوە و دواى مانەوەى بۆ 7 کاتژمێر لە نەخۆشخانە، گیانى لەدەستداوە.
بەپێى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە، لەسەرەتاى ئەمساڵەوەـ 12 عومرەکارى هەرێمى کوردستان، لە وڵاتى سعودیە گیانیان لەدەستداوە.