باڵندەکان بە سروشت شاد کرانەوە

لە چەمچەماڵ دوو راوچی بە دوو سوێسکەوە دەستگیر کران

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای گوندی مەنیلە لە چەمچەماڵ دوو راوچی بە دوو سوێسکەوە دەستگیر کران، سوێسکەکان بە سروشت شاد کرانەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ لەسەر رێگای گوندی مەنیلە بازگەیەکی کاتیان داناوە بۆ رێگریکردن لە ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مەفرەزەیە چەند ئۆتۆمبێلێكیان پشکنیوە و لە ئەنجامدا توانیویانە، دوو هاوڵاتی بەتۆمەتی راوی باڵندەی کێوی دەستگیر بکەن، هەروەها دەستیشیانگرتووە بەسەر دوو سوێسکەی زیندوو، یەک لایت و ئۆتۆمبێلێکیش، دواتر باڵندەکان ئازاد کراون و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت و ژینگەی خۆیان.

وەک هەمیشە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو راوچیانە کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.