کشتوکاڵ؛ زەرەر و زیانەکان کۆدەکەینەوە
بە بارانەکەی دوێنێ سەدان حەوزی ماسی لە تەقتەق تێکچوون ماسییەکان بە ئاوداچوون
964+
فەرهاد حەسەن
بەهۆی ئەو بارانبارینەی دوێنێ رووی لە قەزای تەقتەق کردبوو سەدان حەوزی ماسی هاوڵاتیان تێکچوون و تەواوی ماسییەکانیشیان بە ئاوداچوون، کشتوکاڵی قەزاکەش دەڵێت، لەرێگەی لیژنەیەکەوە زەرەرو زیانەکان کۆدەکەنەوە.
حەوزە ماسییەکان لەوانەن کە لە لێواری رووباری قەزاکە دروستکراون کە دەکەونە گوندەکانی مەلازیاد، چۆمحەیدەر، کانیەڕەش، بەپێی ئەو ژمارانەی لە سۆشیاڵ میدئیاکانی سنووری تەقتەق بڵاوکراونەتەوە باسلەوە دەکەن کە زیاتر لە 500 حەوز تێکچووبێت.
سەباح حاجی عوسمان بە 964 ی وت، بە وردی نازانن بەهۆت بارانەکەی دوینێوە چەند حەوزی ماسی تێکچوونە بەڵام دەڵێت ژمارەیەکەی زۆرن.
وتیشی “لەرێگەی قایمقامەوە لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی زەرەر وزیانەکانی ئەم حەوزانە دروستدەکرێت بۆ کۆکردنەوەی هەموو زانیارییەک لەسەر ئەم حەوزانی تێکچوونە”.
پێشتر،
هەریەک لە شاره‌وانى ته‌قته‌ق و کشتوکاڵی کۆیە مەترسیی ئەو حەوزە ماسیانەیان به 964ـى راگه‌یاند بوو کە زۆرینەیان بە نایاسایی و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار دروستكراون.
نه‌مر نیازى كاكه‌ڕه‌ش سەرۆکی شارەوانی وتبووی، بۆ دروستكردنیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه كه له وه‌رزى زستاندا قه‌باره و ئاستى ئاو زیاد ده‌كات و ئه‌و حه‌وزانه راده‌ماڵێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چونكه حه‌وزه‌كان به گڵ (رمل) دروستكراون به بارانێكی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو ده‌شۆرێن و یه‌ك له‌دواى یه‌ك رایان ده‌ماڵێت.
لای خۆیه‌وه یوسف سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى كۆیه بۆ 964 نه‌یشارده‌وه كه ته‌واوى حه‌وزه‌كانى ماسی مه‌ترسیان له‌سه‌ره، چونكه ده‌ڵێت “به‌هه‌ڕه‌مه‌كى دروستكراون و زۆربه‌شیان بێ مۆڵه‌ت و هیچ رێنماییه‌ك بۆ دروستكرنیان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى له كشتو‌كاڵى كۆیه هه‌یه ته‌نیا له سنوورى قه‌زاى ته‌قته‌ق و ناحیه‌كانى ئاشتى و سێگردكان نزیكه‌ى دوو هه‌زار حه‌وزى ماسی هه‌یه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى له‌وبه‌ر زێی بچو‌وكیش به‌به‌رى ناحیه‌ى شوانه‌وه به‌سه‌دان حه‌وزى دیكه دروستكراون.