هەواڵەکان؛
باران زیانی بە گۆڕستانی ئیمام حەسەن گەیاند و لە حاجی ئۆمەرانیش بەفر دەبارێت
ژووری هەواڵ
دوو رۆژە بارانبارین بەردەوامە، خەڵکى بەبارانى رەحمەت و ژیانەوەى سەرچاوەکانى ئاو ناوى دەبەن، بەڵام بارانەکە بۆ گۆڕستانى ئێمام حەسەن لە خورماتوو بوو بە زەحمەت، چونکە ئاو چووەتە ناو گۆڕەکان و چاڵ و چۆڵى تێدا دروستکردوون، ژمارەیەکى زۆر لە گۆڕەکانى ئەو گۆڕەستانەى خورماتوو بەهۆى ئاوى بارانەوە رۆچوون، بەشێوەیەک ژمارەیەک لە گۆڕەکان بوون بە چاڵ.
هاتوچۆى سۆران لە راگەیەندراوێکدا رەتى دەکاتەوە کە هیچ رێژەیەک لە سزاى سەرپێچى هاتوچۆ بۆ کارمەند و ئەفسەرانیان بگەڕێتەوە.
لە پای ئەو قەتلوعامەی کردی بە ئینتیقامی خۆی گەیشت، ئەو پزیشکەى لە مانگى 3ـى ئەمساڵ، هاوژین و خەسو و خەزور و خوشکێکى هاوسەرى کوشت، بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دەرچوو.
لە حاجى ئۆمەران بەفربارین دەستى پێکردووە، لەناو بازاڕى ناحیەکەش سۆپاى داریان بۆ رێبواران داناوە و خۆیانى لەبەر گەرم دەکەنەوە.