لە 9000 دينار زياتر نەفرۆشن

لە بەردەڕەش هۆشداری دەدرێتە غازفرۆشەکان

فەرهاد حەسەن

قایمقامیەتی بەردەڕەش هۆشدارییەکی داوەتە غازفرۆشەکانی قەزاکەی کە بە هیچ شێوەیەک لە خۆیانەوە غاز نەفرۆشن پابەندبن بەو نرخەی کە لیژنە بۆی دیاریکردوون.

ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری قەزای بەردەرەش کراوەتەوە کەوا نرخی بتلی غاز حکومی و بازرگانی نۆ هەزار دینارە هەر بریکارەک لەو نرخە گرانتری فرۆشت دەتوانن لیژنەی سوتەمەنی لە قایمقامیەت ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکرێت .

ئاماژە بەوەش کراوە هەر غازفرۆشێک پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.