له یهك خولهك زیاتر لە 300 جار دڵى لێی دهدا
له بهسڕه چارهسهرى منداڵێك كرا حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستی هەبوو
964+
فەرهاد حەسەن
تەندروستی پارێزگای بەسڕە ئەمڕۆ بەسەر حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستیدا کەوتوون، ئەویش منداڵێکی تازە لەدایکبوو بوو لەماوەی یەک خولەکدا 300 دڵی لێیدەدا، نەخۆشخانەکە دەڵێت تەندروستی ئەم منداڵەیان لە مەترسی رزگار کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەکە، شەوی رابردوو بەشت چاودێری چڕ منداڵێکی بۆ هاتووە کە تەمەنی تەنیا یەک کاتژمێر و نیو بووە، دۆخی تەندروستی زۆر ناجێگیر بوو، چونکە دڵی بەشێوەیەکی وا خێرا لێی دەدا کە لە ماوەی خولەکێکدا زیاتر لە 300 بوو و پەستانی خوێنیشی دابەزی بوو.
ستافی پزیشکی بە سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر دکتۆر ئیحسان عەبدولنەبی کەیسی چارەسەرکردنیان بەڕێوەبرد، دەرمانی پێویستی پێدرا، هەروەها چاودێری نیشانە گرنگەکانی منداڵەکە کرا، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ گەڕاندنەوەی لێدانی دڵی ئاسایی و سەقامگیرکردنی باری کۆرپەکە.
بەیانیەکەی، دوا پشکنینیان بۆ کۆرپەکە کردەوەو دەرکەوت تەندروستی زۆر باش و جێگیرە، بۆیە رادەستی خێزانەکەی کرا و رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.