هەولێری ٢٠٤٠
تا ئەو کاتە ژمارەی دانیشتوان بووەتە چەند؟
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
پێش كۆتای ئەم ساڵ دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ئاماری ژمارەی دانیشتوانی شارەكانی كوردستان رادەگەیەنێت.
سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی بۆ میدیازان باسی کرد دەستەكەیان سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ راگەیاندنی ئاماری تاییبەت بە ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بەشێوازێكی ستاندار و جیهانی.
ئێستا لیژنەیەك لە دەستەی ئامار لەگەڵ چەند شارەزایەكی نێودەوڵەتی سەرقاڵی رێكخستنەو و دانانی ئامار و پێشنیارەكانن بۆ ئەوەی رایبگەیەنن تا ساڵی ٢٠٤٠ ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەبێتە چەندو ئامارەكەش نزیكترن ژمارە دەبێت لە راستییەكەوە.
خەمڵاندنی راگەیاندنی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە سیستمێكی پێشكەوتوو دەبێت كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستەی ئامار و چەند پلاندانەرێكی نێودەوڵەتییەوە دەبێت كە لە كۆتایی ئەمساڵدا ئامارەكە رادەگەیەنرێت، سەرۆكی دەستەكە وای بە میدیازان وت.
هەرچەندە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان و عێراق هیچ ئامارێك بۆ ژمارەی دانیشتوان بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام چەند لایەن هەندێك ئاماریان لەسەر ژمارەی دانیشتوان بڵاوكردوەتەوە، دەستەی ئامار هەموو ئەو ژمارانە رەتدەكاتەوەو دەڵێت رەسمینین و نابێت كاریان پێبكرێت؟