"هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە"

ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕدرا نەشتەرگەری بۆ کرا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەو پیاوەی لەلایەن ژنەکەیەوە ئەندامی نێرینەی بڕدرا نەشتەرگەری بۆ کرا و هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

شەوی رابردوو لە کەلار پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە ئەندامی نێرینەی بڕا و دواتر گەیەنداریە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بەڵام لەوێ نەتوانرا چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

لە ئێستادا ئەو پیاوە لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرێت، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 8.12.2025 نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە و کاتژمێر 9 هێنراوەتە دەرەوە و تا ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشکیدایە”.

ئاماژەی بەوشکرد، هێشتا نازانرێت کە ئاخۆ ئەو نەشتەرگەرییە سەرکەوتوو دەبێت یان نە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری