لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق _ گرافیک: 964
وەزارەتی دارایی عێراق وا دەڵێ
خەرجیمان بە رێژەیەک هاوتایە لەگەڵ داهاتی دەستکەوتوو
ئەحمەد مستەفا
“كۆی خەرجییەكانی موچەی مانگانە لە عێراق، كە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت، سەقفێكی راستەقینەی شەش تریلیۆن دیناریان هەیە، كە رێژەیەك هاوتایە لەگەڵ داهاتی دەستكەوتوو”.
ئەم روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراقە، لەبارەی قسەی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە كاتی دەركەوتنی لە كەناڵێكی ئاسمانی وتبووی، خەرجی مانگانە هەشت ترلیۆن دینار زیاترە، و لەگەڵ داهاتی کورتهێنانی هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دارایی.
وەزارەتەکە لە روونکردوەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، وەزارەت بە توندی رەتیدەكاتەوە ئەو ئیدیعایانە كە دەڵێن خەرجی مانگانە بۆ مووچە دەگاتە 8.5 ترلیۆن دینار، بە بەراورد بەو داهاتانەی لە 6 ترلیۆن دینار زیاتر نین و مانگانە دەست عێراق دەکەوێ.
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی كە ئەندام پەرلەمانەکە ئاماژەی پێكردووە “2 ترلیۆن دینار كە بە كورتهێنانی زانیوە”، وەزارەت روونیدەكاتەوە كە ئەم لێكدانەوەیە لە روانگەی ژمێریاری و داراییەوە نادروستە و مانگی رابردووی داهات بووە و تێکەڵ کراوە، لەگەڵ ئەوە مانگای پەڕلەمانتارەکە وەک نموونە باسی کردووە.
وەزارەتەكە پابەندبوونی پتەوی خۆی بە خانەنشینان دووپاتكردووەتەوە، كە ئەولەویەتی سەرەكین لە بەرنامەی وەزارەتدا، جەختی لەوە كردووەتەوە كە هەموو شایستە داراییەكان بە تەواوی مسۆگەركراون، هەر ڕێوشوێنێك بگیرێتەبەر ئامانجی رێكخستنی كارە داراییەكان و دڵنیابوونە لە بەردەوامی دابینكردنی بودجە بۆ موچە.