لە کەرکوک

پارەی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان بە ئەلیکترۆنی وەردەگیرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

پارەی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان لە پەروەردەی کەرکوک، لە رێگەی ئەپلیکەیشنی “سوپەر کیەوە” دەدرێ و ئەوە کراوە بە پێش مەرجی بەشداری کردن و تەواوکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی دەیانەوێ تاقیکردنەوە بکەن.

مامەڵەی ئەو قوتابییانەش لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە 7.12.2025 دەستپێدەکات.

هەوراز شوانی، یاریدەدەری بەشی تاقیکردنەوەکان لە پەروەردەی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی باس لەوەدەکات، پەروەردەی كەركووك ئاگاداری سەرجەم ئارەزوومەندانی تاقیکردنەوەی دەرەكی دەكات بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بۆ سەرجەم ئاستەكان دەبێت بری پارەی دیاریكراو بۆ تاقیكردنەوەكان، لە ڕێگەی خزمەتگوزاری
ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردەوە بدرێت.

ئەم سیستەمە تازەییە بریاری وەزارەتی پەروەردەییە لەسەرجەم شارەكانی عێراق پیادە دەكرێت، بەم هەنگاوە تازەییە بێت دەبێت خوێندكار لەڕێگەی كارتی بانکییەوە بچێتە ناو سایتی وەزارەتی پەروەردە بری پارەی داواكراو پێشكەش بكات و خودی خۆی فایلەكەی بیبات بۆ لیژنە تایبەتەكان.

ئاگادارییەکی زۆر گرنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركووك ئاگاداری سەرجەم ئارەزوومەندانی تاقیکردنەوەی دەرەكی دەكات بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بۆ سەرجەم ئاستەكان ، کە دەبێت بری پارەی دیاری كراو بۆ تاقیكردنەوەكان
لەڕێگەی خزمەتگوزاری
ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردەوە بدرێت
لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی
((سوپەر کیەوە بدرێت))
بوێیە لەیەکشەممەوە كە دەكاتە
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە دەستپێدەکات.
ئەم سیستەمە تازەییە بریاری وەزارەتی پەروەردەییە لەسەرجەم شارەكانی عێراق پیادە دەكرێت
بەم هەنگاوە تازەییە بێت دەبێت خوێندكار لەڕێگای كارتی بانقییەوە بچێتە ناو سایتی وەزارەتی پەروەردە بری پارەی داواكراو پێشكەش بكات و خودی خۆی فایلەكەی بیبات بۆ لیژنە تایبەتەكان
هیوای سەركەوتن بۆ هەمووان
م هەوراز شوانی یاریدەدەری بەشی تاقیکردنەوەکان /کەرکوک