"یاریزان هەیە بە هەشت چرکە رێکیدەخات"

یەکەمین پێشبڕکێی رۆبیکس کیوب لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

یەکەمین پێشبڕکێی زیرەکی رۆبیکس کیوب لەسەر ئاستی هەموو عێراق لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و یاریزان هەیە بە هەشت چرکە کیوبەکە رێکدەخات.

یەکێک لەو منداڵانەی بەشدارە لە پێشبڕکێکە ناوی چیا سەیوانە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بە دەقەیەک و 20 چرکە کیوبەکە رێکدەخەم، هەوڵ دەدەم ماوەکەی کەمتریش بکەمەوە”.

سومەیە مەحمود دایکی ئەو منداڵەیە و دەڵێت، بۆ ئەوەی لە ئایپاد و مۆبایل دووریبخەنەوە، هانیانداوە ئەو جۆرە یاریانە بکات.

پێشبڕکێکە لەلایەن پەیمانگای ماڵی بلیمەتـەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەقسەی شێنێ بەهادین بەڕێوەبەری پەیمانگاکە، ئەوە یەکەمین پێشبڕکێیە کە لەسەر ئاستی هەموو عێراق بەڕێوەدەچێت و یاریزانیان هەیە بە هەشت چرکە و 11 چرکە کیوبەکە رێکدەخات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری