خەڵکی دەرگەڵەی باڵەکایەتی بوو

ئەو ژنە کوردەی کڵاوەکەی “محەمەد مەهدی جەواهیری” چنی بوو کۆچی دوایی کرد

964+

فەرهاد حەسەن

ئەو کەسەی کڵاوەکەی شاعیری ناودار محەمەد مەهدی جەواهیری چنی بوو و لەسەری نووسرابوو “کوردستان یان نەمان” ژنێکی خەڵکی دەرگەڵەی باڵەکایەتی بوو لە سنووری ئیدارەی سۆران و ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە.

قادر ئەسعەدی هونەرمەند، لە فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە کە “ئەمڕۆ هەینی مامۆژنم (دلبەر مەجید میر محەمەدئەمین  دەرگەڵەیی) ئەو ژنە رۆشنبیر و دەست نەخشینەی کە کڵاوی بۆ شاعیری گەورە (محەمەد مەهدی جەواهیری) چنی بوو، کۆچی دوایی کرد.

لەسەر کڵاوەکە نووسرابوو “کوردستان یان نەمان” و بەهۆی لەسەرنانی ئەم کڵاوەشەوە زۆر جاران جەواهیری دەکەوتە بەر رەخنە و پلاری هەندێک کەس بەتایبەتیش عەرەبەکان.

هەر سەبارەت بەم کڵاوە، خەیاڵی کچی جەواهیری دەڵێت: بۆ یەکەمجار باوکم لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا کڵاوی لەسەر کرد ئەویش بەهۆی ئەوەی  لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی ئەدەبی لەو وڵاتە تووشی هەڵامەت بوبوو، پزیشکەکانیش ئامۆژگارییان کردووە کە سەرپۆش بکات بەهۆی حەساسیەتێکەوە لە سەریدا، ئەویش کڵاوێکی مەخمەلی کە لە دوکانی نەخۆشخانە نمایشکرا بوو، سەرنجی رادەکێشێت و دەکاتە سەری، لەو کاتەوە تاوەکو مردنی کڵاوەکە لەگەڵیدا مایەوە، تەنانەت لە کاتی خەوتنیشدا داینەدانا.

جەواهیری لە 26.7.1899 لە شاری نەجەف لە بنەماڵەیەکی خاوەن پێگە و ناوبانگێکی بەرز لەدایکبووە، یەکەمین کۆمەڵە شیعری، لە تەمەنی 25 ساڵدا نووسیوە و  ساڵی 1928 یش بۆ یەکەمجار کتێبێکی شیعری بەناوی “لە نێوان هەست و سۆزدا” بڵاوکرایەوە، زۆر هەوادار و نزیکی کێشەی کورد بووە چنین و پێشکەشکردنی ئەم کڵاوەش هەر بەو هۆیەوە بووە، لە رۆژی 27.7.1997 لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی نالی شاعیردا لە شارەزور دیداری ن...

لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی نالی شاعیردا لە شارەزور دیداری نالی بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ؛ یادى 19 ساڵەى کۆچى دوایى ئەحمەد هەردى شاعیرە

ئەمڕۆ؛ یادى 19 ساڵەى کۆچى دوایى ئەحمەد هەردى شاعیرە

لە بەردەرکی سەرا یادێک بۆ کوردۆی شاعیر بەڕێوەدەچێت

لە بەردەرکی سەرا یادێک بۆ کوردۆی شاعیر بەڕێوەدەچێت