"بێزراو بووین"

موەلیدە ئەهلییەکان؛ ئەگەر ئیشتان پێمان نەماوە با موەلیدەکان لابەرین

964+

ئەحمەد مستەفا

لە 26.8.2025 یاداشتێکی هەشت خاڵیمان داوە بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تا چارەنووسی موەلیدە ئەهلییەکان دیاری بکات، تائێستا هیچ وەڵامێکم نەدراوەتەوە، ئەمە قسەی موەلیدە ئەهلییەکانە لە سلێمانی.

سەرۆکی کۆمەڵەکەیان عوسمان محەمەد، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ سەرجەم دەسەڵاتەکانی بۆ ئەندامێکی دەستەی باڵای کۆمەڵەکەیان، بە نوێنەری دەزگاکانی راگەیاندنی وت، تائێستا مەسیری ئەوان دیار نییە، ناشزانن قەرەبوو دەکرێنەوە، یان میکانزمێکی نوێیان بۆ دادەنێن.

بەهۆی پڕۆژەی رووناکی، مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەنتەری سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا کوژێندراونەتەوە کە بەپێی راگەیەندراوێکی پڕۆژەکە، سێ هەزار و 700  موەلیدە کوژێنراونەتەوە.

عوسمان محەمە دەڵێ، شتەکە بەجۆرێکی لێ هاتووە، موەلیدە ئەهلییەکان وەک کەسانێکی بێزراویان لێ هاتووە، ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست دەکرێ و داوای لابردنی موەلیدەکان دەکرێ، بەبێ ئەوەی بیر لەوەبکرێتەوە، ماوەی 25 ساڵە خزمەت بە رووناکی هەرێمی کوردستان دەکەین.

لەبارەی خواستی خۆیان، ئەو رایگەیاند، دەیانەوێ یەکلاببنەوە، ئەگەر ئیشیان پێمان نەماوە با موەلیدەکانیان لابەرن، ئەو باسی سێ شەوی تاریکی ژمارەیەک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە بەهۆی هێرشەکەی کۆرمۆر کوژانەوەی گشتی روویدا، و وتی، خاوەن موەلیدەکان ئەو شەوانە خەرجییەکی زۆریان کردووە.

ئەم گرفتەشیان هەیە

ماوەی دوو ساڵە “2024 و 2025” بە بەردەوامی کارەبایان بۆ بیرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دابین کردووە، بەڵام تا ئێستا حکومەت شایستە داراییەکانی بۆ خەرج نەکردوون، سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانەکانیان، پێیان راگەیەندراوە کە پارەکەیان کراوەتە چەکی بانکی و پارەی نەقد “کاش” نییە بۆیان خەرج بکرێت، بڕی پارەکەش لەنێوان 10 بۆ 50 ملیۆن دینارە.

نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی رابردوو دیار...

نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

موەلیدە ئەهلییەکان: کارەباچی و ئیشپێکەری مۆلیدەکانمان...

موەلیدە ئەهلییەکان: کارەباچی و ئیشپێکەری مۆلیدەکانمان دابمەزرێنن