لە سنووری سلێمانی

سێ کەس بەهۆی داربڕینەوە دەستگیر کراون 

964+

توانا نەقی

دارستانە سروشتیەکان لەگەڵ ئەوە سەرچاوەى هەواى پاک و سازگارە و سوود بە جەستە و ژیانمان دەبەخشێت هاوکات دیمەن و سیمایەکى جوان و ناوازە بە سروشتى کوردستان دەبەخشێت، ئەم قسەی پۆلیسی دارستانە و سێ کەسیان بەهۆی داربڕینەوە لە سنووری سلێمانی دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوکردەوە، لە ماوەى دوو رۆژى رابردوودا لە سنوورى هەریەک لە بنکەکانى پۆلیسى دارستانى تەکیە لە چەمچەماڵ، ناڵپارێز لە پێنجوێن، سیتەک لە شارباژێڕ و گاپیڵۆن لە ماوەت، سێ سەرپێچیکار بەتۆمەتى بڕینى دارى دارستانەکان دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەک داری بڕاوەی تەمەن جیاوازدا، جێگەى داخ و نیگەرانیە بەبیانوى جیاواز و بۆ مەرامى تایبەتى دارى داستانەکان دەبڕنەوە کە قەرەبویان ئاسان نییە و زیانى زۆر بە سروشت و ژینگە دەگەیەنن.

لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکان کراوەتەوە بەمەبەستى وەرگرتنى رێکارى یاسایی لەلایەن دادوەرى لێکۆڵینەوە.

لەسەر داربڕین لە عەربەت دوو داربڕ و لە خەلەکان دانەیەک...

لەسەر داربڕین لە عەربەت دوو داربڕ و لە خەلەکان دانەیەکی تر دەستگیر کران