نەشتەرگەرییەکى دیکەى بۆ دەکرێت
دۆخى تەندروستى ئەو منداڵەى پڵنگ پەلامارى دا
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەو منداڵەى هەفتەى رابردوو لە یەکێک لە باخچەکانى ئاژەڵان لە شارى هەولێر، پڵنگ پەلامارى دا، دوو نەشتەرگەرى بۆکراوە و بڕیارە یەکشەممەى داهاتوو نەشتەرگەرى سێیەمى بۆ بکرێت.
964 لە ماڵەکەیان، سەردانى هارون کامەران، ئەو منداڵە تەمەن 10 ساڵانەیەى کرد کە کەوتە بەر پەلامارى پڵنگەکە و لە تەندروستى پرسى.
ئەو باسى لەوەکرد، ئەو شوێنەى پڵنگەکانى لێن دوو سیمى لێیە و هەردوو سیمەکەى بەزاندووە و دەستى بۆ پڵنگە مێیەکە درێژکردووە و پڵنگێکى نێر پەلامارى داوە و گەزى لێگرتووە.
وەک باسى دەکات، تیمى باخچەکە بە زوویى فریاى کەوتوون و بردویانە بۆ نەخۆشخانە.
وتیشى،”دوو نەشتەرگەریم بۆکراوە و بڕیارە نەشتەرگەرى سێیەمم لە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو بۆ بکرێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح