"خەڵک گەڕاوەتەوە بۆ خواردنی خۆماڵی"
قەیماغی ئەسڵی لە دەما ئەتوێتەوە و نرخی لە گۆشت گرانترە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هەرچی پەنیر و ماست و بابەتی شیرەمەنی خۆماڵیە دایناوە و دەڵێت، خەڵک گەڕاوەتەوە بۆ بەرهەمی خۆماڵی و پەنیری تۆم جێریش تا تەمەنی زیاتر بێت گرانترە.
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان خواست لەسەر بەرهەمە شیرەمەنییەکان بەرز دەبێتەوە و هاوڵاتیان بۆ پارشێوان زیاتر دەیخۆن، شکار شێخ کەریم کە فرۆشیارێکی ئەو جۆرە بابەتانەیە لە بازاڕی سلێمانی بۆ مایکی 964 دەڵێت، قەیماغی ئەسڵی کیلۆی 28 هەزارە و لە گۆشت گرانترە، بەڵام لە دەما ئەتوێتەوە و بە ماڵاشودا نانوسێت.
باس لەوەش دەکات ئێستا خەڵک زیاتر گەڕاوەتەوە بۆ خواردنە خۆماڵییەکان بە بەراود بە جاران، بە دەم گفتوگۆوە پەنیری تۆم و جێریمان نیشان دەدات کە تەمەنی دوو ساڵە و دەشڵێت، تا گرانتر بێت نرخی گرانترە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح