سێ رۆژ دەخایەنێت

پێشانگەی “لە عێراق دروست كراوە” لە سلێمانی كرایەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.12.2025 لە شاری سلێمانی، پێشانگەیەكی بازرگانی كرایەوە لە ژێر ناوی “لە عێراق دروست كراوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

پێشانگەكە لە ژێر ناونیشانی “لە عێراق دروست كراوە” بە بەشداریی 40 كۆمپانیای ناوخۆیی و نزیكەی هەزار بازرگان دەستیپێكرد و بەرهەم و كەلوپەلی كۆمپانیاكانی ناوخۆی عێراق و كوردستان نمایش دەكرێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری 964 لە سلێمانی، پێشانگەكە لە شوێنی پێشانگەكان لە تاسلوجە كراوەتەوە و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.