یەکەمین پێشانگای زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی هەڵەبجە

لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە هەناری باش و خراپ جیابکەرەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

یەکەمین پێشانگای زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی هەڵەبجە کرایەوە، کە تێیدا 14 پرۆژەی خوێندکارانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر نمایشکرا، کە مۆدێلی جیاواز بوون لە چەندین بواری جیاوازدا پەرەیان پێدرا بوو.

بەخشین یەحیا، مامۆستای بەشی کۆمپیوتەر و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە دەربارەی یەکێک لە پرۆژەکان بە 964ـی وت:” پرۆژەی ناسینەوە و دیاریکردنی هەناری باش و خراپ کە بۆ هەناری ساڵەخانی پەرەی پێدراوە، لەلایەن چەند خوێندکارێکەوە درووستکراوە و لە ئێستادا 500 داتای جیاوازییان داخڵی سیستەمەکە کردووە و لە ڕێی داخڵکردنی وێنەی هەنارەوە، جۆری تام و باش و خراپی هەنارەکەت بۆ دیاریدەکات”.

روونیشیکردەوە، دوای پەرەپێدانی پرۆژەکە دەکرێت وەک ئەپڵیکەیشنێک بخرێتە خزمەتی خەڵک و بۆ ساڵانی داهاتوو داتای زیاتر داخڵی سیستەمەکە بکرێت و بۆ هەموو جۆرەکانی دیکەی هەنار، بۆ ئەوەی خەڵکی هەڵەبجە بە تایبەت و گەشتیارانیش بە گشتی بتوانن سوودی لێوەربگرن و لە کاتی هەنار کڕیندا تەنیا بە مۆبایلەکەی دەستیان هەنارێکی باش بکڕن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە 10 خوێندنگەی سلێمانی زیرەکی دەستکرد تێست دەکرێ

لە 10 خوێندنگەی سلێمانی زیرەکی دەستکرد تێست دەکرێ