دیمەنی سووتانی داری سروشتی لە سنووری ناحیەی گەرمک
ناحیەی گەرمک
نزیكەی 20 دۆنم دار و پووش سووتا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە گوندی کانی دارۆخان لە ناحیەی گەرمک، نزیكەی 20 دۆنم داری سروشتی و پووش سووتا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3.12.2025 بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە بە بوونی ئاگرێک لە سنووری گوندی کانی دارۆخان لە ناحیەی گەرمك ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، بە هاوکاری هاوڵاتیانی سنوورەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیكوژێننەوە.
“بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان پێشبینیی دەکرێت نزیکەی 20 دۆنم لە پوش و ژمارەیەک لە داری سروشتی سووتابن لەگەڵ بەشێک لە باخی هاوڵاتییەک”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وادەڵێن.
ئەوەشیان باس كردووە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لەناو باخەکەوە بووە و بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی بۆ رێکخراو و خاوەنی باخەکە دەستگیرکرا .