له‌دیوى ئێرانه‌وه كه‌تبووه‌وه
لە گوندێكی سنوری ناحیەی گەرمک ئاگر 50 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، ئاگرێك له گوندێكی ناحیه‌ى گه‌رمكى پێنجوین كه‌وته‌وه، كۆنتڕۆڵیان كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، 50 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاندووه.
به‌ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و ئاگره له گوندی بادەلانی ناحیه‌كه كه‌وتبووه‌و سه‌رچاوكه‌شی له دیوى ئێرانه‌وه بووه و گه‌یشتبووه دیوى هه‌رێمى كوردستان.
دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و لە ئەنجامدا توانیان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنترۆڵی بکەن، به‌ڵام بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان.